أخبار عاجلة
استقرار أسعار العملات العربية اليوم -
"ضربة موجعة" لتشلسي في الدوري الإنجليزي -
تدشين صالون ثقافي دوري بأوبرا الإسكندرية -
صرف 48 مليون ريال لمنسوبي «صحة الطائف» اليوم -

سه‌عد حه‌ریری بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى كشانده‌وه‌

سه‌عد حه‌ریری بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى كشانده‌وه‌
سه‌عد حه‌ریری بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى كشانده‌وه‌

میدیاكانى لوبنان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/ 12/ 2017 بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ سه‌عد حه‌ریری، بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى له‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، كشانده‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ى سه‌عد حه‌ریری، له‌ كۆتایی دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هات، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی میشال عۆن، له‌ كۆشكى به‌عبدا به‌سترا.
 

حه‌ریری له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای گه‌یاند: "لوبنان تائێستاش به‌هۆى یه‌كگرتووی گه‌له‌كه‌یه‌وه‌، دووره‌ له‌و ئاگره‌ى له‌ ده‌وروبه‌ریدا دروست بووه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین، له‌ ناكۆكییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان دوور بین".

جه‌ختكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌ كۆى ده‌نگى پێكهاته‌ سیاسییه‌كان و پابه‌ندبوون به‌ به‌یاننامه‌ى حكوومه‌ت دووپاتكرده‌وه‌، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا وتاری سوێندخواردنى سه‌رۆك عۆن، گوتیشی: "حكوومه‌ت پابه‌ندبوونى به‌ ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ى ویفاقی نیشتمانى، دووپات ده‌كاته‌وه‌".