أخبار عاجلة
الجيش الإسرائيلي يقصف مواقع لحماس في غزة -

سەرۆکی لێژنەی سووتەمەنی: دھۆک پێویستی بە 55 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە

سەرۆکی لێژنەی سووتەمەنی: دھۆک پێویستی بە 55 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە
سەرۆکی لێژنەی سووتەمەنی: دھۆک پێویستی بە 55 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە

 

سەرۆکی لێژنەی سووتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، ئاماژە بەوە دەدات، کە دھۆک پێویستی بە 55 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ھەیە بۆ ئەوەی دابەشی سەر خێزانەکان بکرێت، ئەو بڕە نەوتەشی کە حکوومەتی عێراق دەینیرێت بەش ناکات.

 

عەبدولسەمەد تێلی، سەرۆکی لێژنەی سووتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق بۆ ھەر پارێزگایەک 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی تەرخان کردووە و ئەو بڕەش بۆ دھۆک کەمە، بەشی ئەوە ناکات دابەشی سەر ھەموو خێزانەکان بکرێت".


سەرۆکی لێژنەی سووتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، ئەوەشی خستە روو، کە کاتێک حکوومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ئەو بڕە نەوتەشی بۆ پارێزگاکان داوە، لە بڕیارەکەی ھیچ پلانێکی نەبووە و حیسابی بۆ ئەوە نەکردووە کە لە ھەر پارێزگایەک چەند ھەزار خێزان دەژیت، لە ھەندێک ناوچەی چیایی و سارد نەوتی سپی تێدا دابەش کراوە و ئێستاش لە شارۆچکەی سیمێل دەست بەدابەشکردنی نەوت کراوە و دواین شوێن کە نەوتی تێدا دابەش بکرێت سەنتەری شاری دھۆکە.

 

ئاشکراشی کرد، کە لە سنووری دھۆک پێویستییان بە 55 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن دابەشی سەر تەواوی خێزانەکانی سنووری دھۆکی بکەن.